ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا"ی بەختیار عەلی دەکرێت بە عەرەبی

رۆمانی " دواهەمین هەناری دونیا " ی رۆمانووسی ناسراوی کورد، بەختیار عەلی وەردەگێردرێتە سەر زمانی عەرەبی.

نوسەر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاشکرا کردووە، کە دواهەمین هەناری دونیا بەمزوانە بە زمانی عه رەبی بڵاودەبێتەوە.

مەریوان هەڵەبجەیی کە پێشتر ڕۆمانی دواهەمین هەناری دنیای بۆ زمانی فارسی وەرگێڕاوە، لەوبارەیەوە نوسیویەتی "وەرگێڕی گەورەی ئەدەبیاتی عەرەبی فارسی (غەسان حەمدان) لەوەرگێڕانە فارسییەکەی منەوە دواهەمین هەناری دونیای وەک یەکەمین بەرهەمی بەختیارعەلی کە بەعەرەبی چاپ دەبێت، کردووە. 

مەریوان هەڵەبجەیی دەستخۆشی لە (غەسان حەمدان) دەکات و بەو هیوایەیە بەوشێوەی لەناوئێراندا پێشوازی لێکرا لەجیهانی عەرەبیش دا دەنگدانەوەی هەبێت و شانازی گەورە بۆ ئەدەبیاتی کورد بەدەستبهێنیت.

دواهەمین هەناری دنیا، یەکێکە لەڕۆمانە بەناوبانگەکانی بەختیار عەلی، تا ئێستا بۆ زمانی فارسی و ئەڵمانی و ئیتالی وەرگیڕدراوە، وەرگێڕانە فارسییەکەی کە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەییەوە وەرگیڕدراوە بۆ فارسی، فارسییەکەی١٠جار چاپکراوەتەوە.

لە پێشانگای نێودەوڵەتیی فرانکفۆرت لەساڵی ٢٠١٨، ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە ئەڵمانی، لە وەرگێڕانی راویژ سەلیم و ئوتا کاندێراو لەو بەشەی کەهێنرابوون بۆ نمایش و فرۆشتن، لەرۆژی کۆتاییدا تەواوی تیراژەکانی فرۆشران.

لەساڵی ٢٠١٨ رۆمانی دواهەمین دواهەمین هەناری دونیا بەزمانی ئیتاڵی چاپ و بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو، بە هۆیە دەنگدانەوەی ڕۆمانەکەوە بانگهشتی پێشانگای میلان کرا و لە شاری تۆرینیش کۆڕێکی تایبەتی رێکخست، لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵیشدا بانگهێشتی گەورەترین فێستیڤاڵی ئەدەبی ئیتالیا کرا.



AM:12:20:24/01/2019