بەهۆی ناکۆکی نێوانیان کۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی ئەنجام نادرێت

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیان ئەنجامنەدرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی کانونی دووەم، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی جارێکیتر لە هەولێر کۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی رێکەوتنی نێوانیان بۆ بەرنامەی حکومەت و پۆستەکانەوە بکەن، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیانەوە کۆبونەوەکە ئەنجامنەدرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە دەبێت وەزارەتی داد لە حکومەتەکەی عادلعەبدولمەهدی  بدرێت بە یەکێتی، هەروەها پارێزگاری کەرکوکیش بدرێت بە یەکێتی".

بەوتەی سەرجاوەکە، ئەم داواکاریانەی یەکێتی بەشێک دەبێت لە رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هەر بەهۆی ئەو کێشەو ناکۆیانەوە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی ئەنجامنەدراوە.

زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت نەنراوە.





PM:01:13:24/01/2019