پەرلەمانتارێک: بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک ئەمریکییەکان لەسەر هێڵن

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند ئەمریکییەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک دەدەن.

ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسویەتی "ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی پێکهاتوو لە نوێنەری پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و مەسیحی (ڕێبوار تەها ، شاخەوان عبداللە ، حسن تۆران ، عماد یوحنا) لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد کۆبووینەوە".

وتوشیەتی "ئەمەریکییەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک دەدەن لەڕووی سیاسی و سەربازی و یاسایی ئابووری، هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت مەلەفی ئەمنی نێو شاری کەرکوک بەدەست هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ بێت و هێزەکانی سوپا و پێشمەرگەش ئەرکی پاراستنی دەرەوەی شاری کەرکوک بگرنە ئەستۆ."


PM:07:44:24/01/2019