بزانە چا لەگەڵ شیردا تێکەڵ بکەیت چی لەسەر جەستە روودەدات
هەریەک لە خواردنەوەکانی چاو شیر سودی تایبەتیان هەیە لەسەر تەندرووستی ، چا بەیەکێک لەو خواردنەوانە دادەنرێت کەلەسەرانسەری جیهاندا دەخورێتەوە، بەڵام گەر بێت و ئەم خواردنەوەیە لەگەڵ شیردا تێکەڵ بکرێت ئەم مەترسیانە لەسەر جەستەت بەجێ دەهێڵێت.
- درووستبوونی غازات: کاتێک چاو شیر تێکەڵ دەکرێن ڕێژەیەکی زۆری لێدەخورێتەوە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و درووست بوونی غازات.
ـ درووستبوونی قەلەقی: لەکاتی خواردنەوەی چاو شیردا مرۆڤ تووشی بێتاقەتی و قەلەقی دەبێت لەبەر ئەوەی ئەم خواردنەوەیە هۆکارە بۆ خەو زڕان.
ـ کەمی ماددەی خۆراکی : خواردنەوەی چاو شیر هۆکارە بۆ کەمی ماددەی خۆراکی لەلەشدا بەتایبەت ماددەکانی زینک، و ئاسن.
ـ ووشکبوونەوە: زۆر خوارودنەوەی چاو شیر لەبەر ئەوەی مادەی کافاینی تێدایە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاوی جەستە ئەمەش هۆکارە بۆ ووشکبوونەوە.
تێبینی : ئەگەر بێت و ئەم خواردنەوەیە بەکەمی بخورێت ئەوا زیانی بۆ جەستە نابێت بەڵام خواردنەوەی بەڕێژەیەکی زۆر ئەم کاریگەرییانەی سەرەوە لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت.
وە: هە ـ ف
سەرچاوە: www.lifealth.com
PM:07:59:24/01/2019