هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕایگەیاند ئه‌وه‌ی لەم دادگایە ڕوودەدات بێ ئەخلاقییە.
ده‌میرتاش له زیندانی پیتی «ف»ی ئه‌دیرنه-ه‌وه له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد و هەروەها په‌رله‌مانتاری پارتیی سۆسیال دیموكراتی سوێد یڵماز كهریمۆ، جێگری سه‌رۆكی «EFA/KESK» لۆرهنا لۆپه‌ز لازجاله به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد، به‌ڵام ڕێ نه‌درا په‌رله‌مانتاری پارتیی سووری نه‌رویج یۆهان پێته‌ر ئاندرێسهن به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا بكات.
ده‌میرتاش له دانیشتنه‌كه‌دا ڕایگەیاند، «ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حقووق بكه‌ن، كه‌واته بهئهخلاقن. ئه‌گه‌ر به‌ئه‌خلاق بن ڕێز له حقووق ده‌گرن. ئه‌وه‌ی لێره ده‌كرێت گه‌وره‌ترین بێئه‌خلاقییه.»
وتیشی «هه‌رێمه‌كه به‌ته‌وای له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ته به هاوكاری ئاكه‌په - جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برا. له لایه‌كه‌وه چاوپێكه‌وتن له ئۆسلۆ ده‌كران، له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار، هاوشاره‌داری به‌ده‌په (پارتیی ئاشتی و دیموكراتی) ده‌گیران. له لایه‌كه‌وه ئێمه له‌پێناو به‌هێزكردنی سیاسه‌تی دیموكراتی هه‌وڵمان ده‌دا، له لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان به هاوكاریی دادوه‌ر، به ده‌لیلی ساخته هه‌موو ڕۆژێك ٥٠، ١٠٠، ٢٠٠ كه‌سیان به ناوی ]ئۆپه‌راسیۆنی دژ به كه‌جه‌كه] ده‌گرت. من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ته‌نیا جه‌ماعه‌ت نه‌بوو، ئه‌مه به‌ته‌واوی ناخه‌مه ئه‌ستۆی جه‌ماعه‌ت. ئه‌مه به بڕیاری سیاسیی ئاكه‌په ده‌كرا. له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت مێشكی ئاكه‌په بوو. ئاكه‌په جهماعهتپارێز بوو. له پارێزوانهكانی خۆیه‌وه بگره تا ڕاوێژكاره‌كانی، له وهزیرهكانییهوه بگره تا پارێزگاره‌كانی، له په‌رله‌مانتارانییه‌وه بگره هه‌تا سه‌رۆكی لقی ئاكه‌په له شاره‌كان، هه‌موویان به‌شدار بوون.»
دەمیرتاش ڕاشیگیاند «ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ڕه‌چاوی هۆشدارییه‌كانی ئێمه‌یان نه‌كرد. جه‌ماعه‌ت چی پێگوت، وه‌ك به‌رخ كردیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌ڵات كه‌وته نێو هه‌لومه‌رجی ١٥ی تهمووز. ئه‌ردۆغان وانه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌وانه‌ی هۆشداری پێده‌ده‌ن وه‌ك دوژمن سه‌یریان ده‌كات، ده‌ستگیریان ده‌كات و ده‌یانخاته زیندانه‌وه. هه‌وڵ ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خێویان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بمێنێته‌وه. وانه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتووه. ئێمه له هه‌مان شوێنین. بێنه‌وبه‌رده‌ی زۆر له ده‌وری توركیا هه‌یه. ئه‌ردۆغان سیاسه‌تمه‌دارێكی بێكهڵكه، بێ پێشبینییه، له سیاسه‌ت، مێژوو و جوگرافیا تێناگات. له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌رده‌وامی به سیاسهتهههڵهكانی خۆی ده‌دات. سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردندا له‌به‌رئه‌وه نییه كه سیاسه‌تمه‌دارێكی پسپۆڕه، به‌ڵكوو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه دیماگۆگێكی پسپۆڕه.»