پێشەنگای " تاریک‌و روون" ی سامان عەلی لە سلێمانی کرایەوە

لە سلێمانی پێشەنگای فۆتۆگرافی " تاریک و روون" ی فۆتۆگرافەر و هونەرمەند سامان عەلی ئەمڕۆ ٢٥ی کانوونی دووەم کە ماوەی دوو رۆژە لە هۆڵی مزۆزەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت، کرایەوە.

پێشەنگای " تاریک و روونی " سامان عەلی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافەرە بە رەنگەکانی رەش و سپی و سێبەری فیگەرەکانی وێنەکە، فۆتۆگرافەر سامان عەلی لەسەر پێشەنگاکەی دەڵێت " ناونیشانی پێشەنگاکەم " تاریک  و روون " لە ناوی دیوانە شیعریەکەی هێمن موکریانی یەوە خواستوومە، بەڵام بە مەبەستێکی جیاواز بەکارم هێناوە".

ئەو لەسەر پێشەنگاکەی و شێوەی کارەکانی دەڵێت " رەشوسپی گوزارشتێکی راستگۆیانەی دنیابینییە، کەسانی ناو وێنەکانم فیگەری فۆتۆگرافی نین، بەڵکو پاڵەوانی چیرۆکەکانمن، پێکەوە بەسەرهاتی یەکتری ئەگێڕنەوە".

پێشنگاکە سبەی شەممە ٢٦ ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.  



PM:09:26:25/01/2019