فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئاپ بە یەکەوە دەبەسترێنەوە

کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند هەریەک لە ئەپلیکەشنەکانی (فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئاپ)ی تایبەت بە نامەناردن بەیەکەوە دەبەستنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەیسبوک، کە ئەمڕۆ بڵاویکردوەەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە بەیەکەوەبەستنی ئەو ئەپلیکەیشنانەی کردووەو تیایدا رونیکردووەتەوە، لەمەوبەدوا بەکارهێنەرانی هەریەک لەم ئەپلیکەیشنانە دەتوانن نامە بۆ بەکارهێنەرانی هەر سێ ئەپلیکەیشنەکە بنێرن.

 هەروەها رونیکردوەتەوە، بەکارهێنەرلە ئەگەری جێبەجێکرردنی ئەپەکە دەتوانێت لە رێگەی مەسنجەری فەیسبووکەوە نامە بنێردرێت بۆ هاوڕێیەک کە بەکارهێنەری مەسنجەر نییە، بەڵام واتسئاپ یان ئینستاگرامی هەیە. 

بەپێی زانئارییەکەن لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک خۆی خاوەنی سێ ئەپلیکەیشنەکەیە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەپلیکەیشنەکان ناوەندی جیاوازیان هەیە، بەکارهێنەرانیان ناتوان پەیوەندی بە یەکدییەوە بکەن. 

هەروەها ئەوەش هاتووە، کە پڕۆژەکە لەلایەن مارک زووکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووکەوە بەڕێوەدەبرێت. 

فەیسبووک ئاماژەی بەوەداوە کە پڕۆژەکە لە قۆناخی سەرەتاییدایە و رێگەیەکی دووری لەپێشە تاوەکو تەواو دەبێت و چاوەڕواندەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە کۆتایی بێت.


PM:09:05:26/01/2019