ئەگەر حەز بەخواردنی سورەکراو دەکەی چاوەڕێی ئەم نەخۆشییە مەترسیانە بن
خواردنە سورەکراوەکان سەرەڕای زۆر خواردنیان لەلایەن خەڵکییەوە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن و دەبنە هۆی تووشبوون بەنەخۆشی .
چەندین لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە لەسەر کاریگەریی خراپی خواردنە سورەکراوەکان باسیان لەوەکردووە خواردنی سورەکراو هۆکارە بۆمردنی پێش وەخت.
لێکۆڵینەوەکە لەسەر نزیکەی ٤٫٤٤۰ کەس ئەنجام دراوە لەنێوان تەمەنەکانی ٤٥-۷٥ ، لێکۆڵەرەوان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەوکەسانەی خواردنی سورەکراو دەخۆن زیاتر تووشی ئازاری ئەژنۆکان دەبن.
هەندێک لەو نەخۆشینانەی کە بەهۆی خواردنی سورەکراوەوە تووشی دەبیر ئەمانەن....
ـ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
ـ توشبوون بەشەکرەی جۆری۲
ـ قەڵەوی
ـ پەستانی خوێن
ـ بەرزی ئاستی کولسترۆڵ
وە: هەـف
سەرچاوە: webmd
PM:11:34:26/01/2019