بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکان (RNC) بەڕەسمی سەرۆک دۆناڵد ترامپ-ی وەک یەکێک لە کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمەریکا کاندیدکردەوە.
ئەمڕۆ ٢٧ی جێنیوەری سەرۆک ترەمپ لەتویتێکدا سوپاسی خۆی ئاراستەی لیژنەکە کرد کە ئەو متمانەیان پێبەخشیوە و پاڵپشتی دەکەن خۆی کاندید بکاتەوە.
سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا لە تویتەکەیدا دەڵێت:" سوپاس بۆ لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکان RNC ، کە دوێنێ بە تێکڕای دەنگ دەنگیاندا بۆ پاڵپشتیکردنم بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ کە بەڕێوەیە. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەدوو ساڵی ڕابردوودا زۆر زیاترمان کردووە لە ھەر ئیدارەیەکی تر. ئێستاش شتی زۆر گەورەتر لە کارەکاندایە" .
لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکانRNC کە دەستەیەکی داوەریی حزبی کۆمارییەکانە و کار بۆ ڕێکخستنی ئامانجی ستراتیژی پاڵێوراوی کۆمارییەکان دەکات بۆ پلەو پۆستەکان لەسە ئاستی ناوخۆی شار و ویلایەت و فیدرال لەسەرتاسەری ئەمریکا. لەبەرامبەریشدا دیموکراتەکان ھەمان لیژنەیان ھەیە کە ھەمان کار دەکات بەناوی لیژنەی نیشتمانی دیموکراتەکان DNC.
سەرچاوە: پێگەی فۆکس 5 ، دی سی.
ئامادەکردنی: لوقمان غەفوور