پارتی و یەکێتی لە رێککەوتن نزیکدەبنەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر هەرسێ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، کەرکوک و لەسەر ئاستی عێراقیش لە رێککەوتن نزیکدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" پارتی و یەکێتی رێکەوتون لەسەر ئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و پێنج وەزارەت بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێت.

هەروەها سپی زانیویەتی، ئەمڕۆ هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەرهەم ساڵح، بافل تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ کۆبونەتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو رێککەوتنە لەگەڵ پارتی و دەستنیشانکردنی چەند کاندیدێک بۆ پۆستەکان.

هەرچی سەبارەت بە کەرکوکە پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە رێککەوتون، کە یەکێتی ناوی دوو کاندید پێشنیار بکات و پارتیش پەسەندی بکات، بەڵام ئەمەش ئاوێتە دەبێت لەگەڵ پرۆسەیەکی ئاساییکردنەوەی شاری کەرکوک، کە حکومەتی بەغداش بەتایبەت عادل عەبدولمەهدی دەوری تێدادەبینێت، هەرچی هێزی حەشدی شەعبیشە لەو شارە دوردەخرێتەوە، هەروەها  پارتیش دەگەڕێتەوە ناوکەرکوک و ئەنجومەنی پارێزگاش دەبوژێندرێتەوە، ئەو هێزەی لەبری حەشدی شەعبی دێتە کەرکوک یەکەیەکی سەربازی سەربە مەکتبی عادلعەبدولمەهدی دەبێت.
 
هەروەها سەبارەت بە عێراقیش ئەو دولایەنە رێیکەوتون ئەمجارە یەکێتی ناوێک پێشنیاربکات بۆ وەزارەتی داد و رەزامەندی لەسەر نیشانبدرێت 

PM:10:54:27/01/2019