یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌دۆلف هیتله‌ره‌وه پارێزراوه، تێروانییه ترسه له‌راده‌به‌ده‌ره‌كانی پیشانده‌دات كه به‌فراوانییه‌وه بایه‌خیداوه به "چاره‌سه‌ری كۆتایی" بۆ جووه‌كانی ئه‌مریكای باکور.
كتێبه‌كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نمایشكرا، به‌ر له‌ده‌ستپێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌لایه‌ن توێژه‌رێكی نازی-یه‌وه نووسراوه و ئێستا له كتێبخانه و ئه‌رشیفی كه‌نه‌دا به‌رده‌سته و یه‌كێك له رزگاربووانی تاوانی هۆڵۆكۆست لای خۆی پاراستوویه‌تی و ده‌شێت دواتر فرۆشتبێتی به بزنسمانێكی جوله‌كه له كه‌نه‌دا.
"چاره‌سه‌ری كۆتایی" ئه‌و ناوه به‌ربڵاوه‌یه كه ئامانجی نازی بووه له پیاده‌كردنی جینۆسایدی جوله‌كه‌كان.
ناونیشانی كتێبه‌كه "ژماره‌ی دانیشتوان و كۆمیونیتییه‌كانی جوله‌كه له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا" كه له‌لایه‌ن هاینز كلۆس-ی توێژه‌ری نازی-یه‌وه نووسراوه كه له‌ساڵانی 1936 بۆ 1937 له‌ئه‌مریكا ژیاوه.
هەروەها كتێبه‌كه 137 لاپه‌ڕه‌یه و تێیدا ورده‌كاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی جوله‌كه پێشكه‌ش كردووه له‌شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك نیۆیۆرك و مۆنتراڵ، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمیونیتییه‌كی بچووكی جوله‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌موو ئه‌مریكای باكور.
ریبیكا مارگولیس سه‌رۆكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌هودی – كه‌نه‌دی، ده‌ڵێت"به‌های ئه‌م راپۆرته هه‌ڵناسه‌نگێنرێت كه تا چه‌ند جه‌خت له‌سه‌ر ترس له جوله‌كه‌كانی كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا".
ده‌شڵێت" وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌م ترسه ده‌ریده‌خات هیچ بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی نییه به‌و پێیه‌ی دوری جوگرافیایی نێوان ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ئاشكرایه!".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه ئه‌م كتێبه ده‌رخه‌ری راستییه‌كیشه كه په‌ڕینه‌وه‌ی جوله‌كه له‌ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌مریكا چه‌ند گران و پڕ مه‌ترسی بووەو "ده‌شێت هاوسۆزه‌كانی نازی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا یارمه‌تیده‌ر بووبین تا توێژینه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌سه‌ر جوله‌كه‌كانی كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا."
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هیتله‌ر كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه نزیكه‌ی 6000 تا 16000 كتێبی تێدابووه، توێژه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌م كتێبه وه‌ك "بیره‌وه‌ری جه‌نگ" له‌و كتێبخانه‌یه ده‌ستكه‌وتبێت كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1945 له سه‌ربازگه‌ی بیرتشتگادن ده‌ستیانگرتووه به سه‌ر كتێبخانه‌كه‌دا.
به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌ست رزگاربوویه‌كی هۆلۆكۆستی جوله‌كه‌كان كه‌وتووه و دراوه به بازرگانێكی یه‌هودی. له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌هودی – كه‌نه‌دی به‌كارێكی نائه‌خلاقی ده‌زانێت كه كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی هیتله‌ر بازرگانی پێوه‌بكرێت.
سه‌رچاوه: THE NEW YORKER
لوقمان غه‌فوور