کەنەدا داوای دەستلەکارکێشانەوە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە چین دەکات

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا داوای دەستەلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی دەکات لەوڵاتی پەکیین ئەوەش بەهۆی بەرگریكردن لە هاووڵاتییەكی چینی كە مانگی رابوردوو لە كەنەدا دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە جاستین ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا  لە بەیاننامەیەکەتدا رایگەیاند شەوی رابوردوو داوام لەباڵیۆزی کەنەدا کردوە لە پەكین، کە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات و دەستلەكاركێشانەوەكەم قبووڵ كرد.

 مانگی رابردوو خاتوو مینگ وان چوو، کە  بەرپرسی دارایی كۆمپانیای هواوی چینە لە كەنەدا  لە شاری ڤانكۆڤەری ئەو وڵاتە دەستگیرکرا، کە دەیویست بڕوات بۆ مەكسیك، لەبەرامبەردا حكومەتی چین  لەبەر هۆكاری ئەمنی. دوو هاووڵاتی كەنەدی دەستگیر كرد.
 
ئدوای ئەو رووداوەش  باڵیۆزی کەنەدا لە چیین رایگەیاندبوو  خاتوو (مینگ )، بەرپرسیاری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی كە لە كەنەدا دەستگیركراوە رەنگە بەڵگەیەكی بەهێزی پێبێت بۆ ئەوەی رادەستی ویلایەتە یەكگرتووەكان نەكرێت.



PM:08:56:28/01/2019