فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد

 لیوا نازم گللی فەرماندەی باڵای پێشمەرگە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی هێزەکانی زێرەڤانی کۆچی دوایی کرد.

 ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لیوا نازم گللی کۆچی دوایی کرد، نابراو پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی.

ماڵپەڕی باس بڵاویکردووەتەوە لیوا نازم گللی لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە یەکێک شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر ئۆتۆمۆبێلێک خۆی پێدا کێشا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.



PM:09:26:29/01/2019