سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، لە کاتی ده‌ستکردن به ناونووسی بۆ هه‌ڵبژاردنی شارەوانییەكان، واز له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌هێنێت.
بینالی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له دیمانه‌یه‌كی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووه كه "له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی پارته‌كه‌ی بۆ ناونووسینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواكاری وازهێنان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات".
ئەوەشی وتووە "بۆ ئەو پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له رێكه‌وتی ١٨ی شوبات كۆتایی پێهاتووه و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ته‌واو بووه".
له‌باره‌ی دیاری نه‌كردنی كاندیدی ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە کردووە،"با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ك كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات، ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینینه‌وه".