کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەوری دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنج شەممە 31/1/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش باران دەبارێت.


AM:10:04:30/01/2019