جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت " پێویستە چاكسازییەكان بەردەوامییان پێ بدرێت".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە،"لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا، گفتوگۆمان لە بارەی ڕەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد".
جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: "چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوون”.
قوباد تاڵەبانی " پێویستە چاكسازییەكان بەردەوامییان پێ بدرێت و ئارامی سیاسی بەرپا بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری خەڵكی كوردستان بكرێت".