بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند کە چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند "دوای ھەوڵدان و بەدواداچوونی زۆر، پۆلیس توانی چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر بکات".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێردا هاتووە "لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاریی ھەر یەکەیان بە جیا دەخەینە ڕوو".