هەندێک لەووتە زێڕینەکانی چارلی چاپلین
چارلی چاپلین ئەکتەرێکی کۆمیدی ئینگلیزە ، ئەم ئەکتەرە سەرکەووتووە لە( ۱٦ -٤ ۱۸۸۹ )لەدایک بووە وە لە ( ۲٥-۱۲- ۱۹۷۷) کۆچی دوای کردووە.
چارلی چاپلین جگە لەکاری ئەکتەری خۆی دەرهێنەری زۆربەی کارەکانی بووە ، کارەکانی بەزۆری بەشێوەی ڤیدیۆی بێدەنگە ، ئەم کەسایەتییە سەرکەووتووە لەخێزانێکی هەژاری لەندەن لەدایک بووە هەربۆیە هەر لەتەمەنێکی زۆر منداڵیدا دەستی کردووە بەکارکردن، لەژیانیدا ڕووبەڕووی چەندین ناخۆشی و تاڵییەکانی ژیان بووەتەوە بەڵام هەرگیز کۆڵی نەداوە هەمیشە بە ئومێد بووە ، ئەم ئەکتەر مەزنە چەندین ووتەی زێڕین و بەنرخی هەیە لێردە هەندێکیان دەخەینە ڕوو. ئەوانیش
ـ کێشەی زۆرم هەیە لەژیانمدا ، بەڵام لێوەکانم پێی نازانن بۆیە هەمیشە زەردەخەنە دەکەم.
ـ ڕۆژێک بە بێ پێکەنین ڕۆژێکی بەفیڕۆچووە.
ـ ئەو کەسەی کە دڵێکی زۆر میهرەبانی هەیە بەخراپترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ـ هەرگیز پەلکەزێڕینە بەدی ناکەی گەر بێتوو سەیری خوارەوەت بکەی.
ـ ئازارەکانم ڕەنگە ببنە هۆکاری پێکەنینی کەسێک بەڵام هەرگیز پێکەنینەکانم نابنە هۆکاری ئازاردانی هیچ کەس.
ـ هەمیشە لەکاتی باران باریندا حەز بە پیاسە کردن دەکەم لەبەر ئەوەی هیچ کەس ناتوانێ فرمێسکەکانم ببینێت.
ـ هەندێک جار زۆر بیر دەکەینەوە و کەم هەست دەکەین.
ـ داهاتووت بونیاد بنێ بەوەی لەمڕۆدا چی بکەیت نەک سبەینێ.
ـ پێویستت بە هێزە تەنها ئەوکاتەی دەتەوێت شتێکی ئازار بەخش ئەنجامبدەی، بەپێچەوانەوە خۆشەویستی بەسە بۆ بەدەست هێنانی هەموو شتەکانی دیکە .
ـ کات باشترین نووسەرە، هەمیشە کۆتاییەکی بێخەوش دەنوسنەوە.
ـ هیچ شتێک لەژیاماندا هەتا هەتای نیە لەم جیهانە خراپەتەدا، تەنانەت کێشەکانیشمان.
ـ وە: هە ف
سەرچاوە: charlichapline .com
PM:11:23:30/01/2019