مەلا بەختیار: ئەگەر بڕیاری كۆنگرە نەدرا ماڵ گێڕی خۆم دەبم

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا حزبەكەی بڕیاری بەستنی كۆنگرە نەدات بەشداری لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی ناكات و ماڵ گێڕی خۆی دەبێت.

مەلا بەختیار لەسەر گڵكۆی شاسوار جەلال سەعید ناسراو بە شەهید ئارام لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دا و لەبارەی دەنگۆی وازھێنانی لە ریزەكانی یەكێتی وتی "ئەگەر بڕیاری كۆنگرە نەدرا ھەر بە رۆڵەی یەكێتی دەمێنمەوە و ماڵ گێڕی خۆم دەبم".

لەبارەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەختیار، رایگەیاند "ئەگەر بڕیاری كۆنگرە بدرێت بەشداری لە كۆبوونەوەكان دەكەم".

دوای هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عێراق مەلا بەختیار نیگەران بوو و لەو كاتەوە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی حزبەكەیدا نەكردووە.




PM:02:14:31/01/2019