ترەمپ تۆمەتبارە بە بڵاوكردنەوەی نامەی سێكسی دوو كەس

جێف بیزۆس خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆن كە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە تیمێكی ڕاسپاردوە بۆ لێكۆڵینەوە دەربارەی ئەوەی كە چ لایەنێك نامە سێكسیەكانی نێوان خۆیی و خۆشەویستەكەی دزە پێ كردوە و داویەتی بە گۆڤارێكی ئەمریكی كە ئەمەش بوە هۆی جیابوونەوەی لەگەڵ خێزانەكەی.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "دەیلی" بێست بیزۆس بڕوای وایە كە هۆكاری سیاسی هەن لە پشت دزە پێكردن و بڵاوكردنەوەی نامە سێكسیەكانی ‌نێوان بیزۆس و خانمە پێشكەشكار لۆرین سانشێز و وە پێدانی ئەم نامانە بە گۆڤاری ناشناڵ ئینكوایر.

بیزۆس و ژنەكەی دوای ٢٥ ساڵ هاوسەرگیری لە یەكتر جیابوونەوە و ئەم جیابونەوەشیان هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نامە سێكسیەكانی بیزۆس لەگەڵ لۆرین سانشێز.

ئەم جیا بونەوەی بیزۆس و ژنەكەی بە گرانترین جیا بوونەوە دادەنرێت لە مێژوودا لە كاتێكدا كە سەرمایەكەیان ١٣٥ ملیار دۆلارە.



بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكان لەم لێكۆڵینەوەی كە بیزۆس كردویەتی سێ گریمانە هەیە كە ڕەنگە هۆكاری دزە پێ كردنی نامەكان بێت.

گریمانەی یەكەم ئەوەیە كە مۆبایلەكەی بیزۆس هاك كرابێت بەڵام دوای پشكنین بیزۆس ئەم گریمانەی بە دوور زانی و هیچ ئاماژەیەك بۆ ئەوە نەبوو.

گریمانەی دووەم ئەوەیە كە لێكۆڵەرەكان بەدوریان نەزانی كە لۆرین سانشێزی خۆشەویستی بیزۆس خۆی نامەكانی بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەوەی كاریگەری بكاتە سەر هاوسەرگیری نێوان بیزۆس و ژنەكەی.

گریمانەی سێیەم ئەوەیە كە هۆكاری سیاسی هەبێت لە پشت ئەم كارە بە تایبەت كە نامەكان لە گۆڤاری ناشناڵ ئینكوایر بڵاوكراونەتەوە.

گریمانەی سێیەم گومانی زۆر لەسەرە لەبەر ئەوەی بیزۆس خاوەنی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستە كە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا هەمیشە ڕەخنەی توندی لێ دەگرێت چونكە پێی وایە كە هەواڵی ساختە دژی ئەو بڵاودەكاتەوە، لێكۆڵەرەكانیش دەیانەوێت بزانن كە ئایا كەسانی نزیك دۆناڵد ترەمپ لە پشت ئەم كارەن.

لە مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ناشناڵ ئینكوایر كە خاوەنی گۆڤارەكەشە دانی بەوە نا كە ڕاگەیاندنی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەو ئافرەتە پارەكەی وەربگرێت كە وتی لە ساڵی ٢٠١٦ و لە هەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی وتی سێكسم لەگەڵ ترەمپ كردوە.

هەروەها بێكەر هاوڕێیەكی كۆنی دۆناڵد ترەمپە و ئەمەش وای كردوە كە ڵێكۆڵەرەكان زیاتر گومانیان هەبێت لەوەی كە بڵاو كردنەوەی ئەم نامانە تەنیا كارێكی ڕۆژنامەوانی نیە بە قەدەر ئەوەی تۆڵە كردنەوەیە لە خاوەنی ڕۆژنامەیەك كە هەمیشە سەرۆكی بێزار كردووە. 

بەڵام تائێسات لێكۆڵینەوەكان بە فەرمی نەیانتوانیوە سەرچاوە ڕاستەقینەكە بدۆزنەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:26:31/01/2019