یانەی مانچستەریونایتد درێژکردنەوەی گرێبەستی مارسیاڵی راگەیاند



ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، نوێکردنەوەی گرێبەستی مارسیاڵی فەرەنسی و هێرشبەری تا ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم یاریانەی دوایی پێشکەشی کردووە لەگەڵ یانەکەیدا.
ئەمە لە کاتێکدایە چەندین یانەی گەورە هەوڵی کڕینی ئەو یاریزانەیان دەدات، بەڵام ئەو بڕیاری مانەوەی لە یانەکەدا لە دوای هاتنی سۆڵسکایەر بۆ مانچستەریونایتد و لە ٩ یاریدا یانەکە ٨ براوە بووەو تەنها ١ یاری یەکسانبووە.
مارسیاڵ خۆشحاڵی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەربڕی و رایگەیاند ئەم یانەیە وەکو ماڵی خۆم وایەو ئێمە خێزانێکین منیش ئەندامێکی ئەو خێزانەم.



PM:08:30:31/01/2019