وێنە.. شارا ئیبراهیم بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

خانمە بێژەری دیاری بواری هونەری شارا ئیبراهیم لە ساڵی نوێ و لە مانگی کانوونی دووەم بە چەند ساتیڵێکی نوێوە دەردەکەویت کە بۆتە جێگاو خۆشحاڵی هەوادارانی.

ئەو خانمە کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، بەڵام هێشتا لەم وێنە نوێیانەیدا گەنج تر لەو تەمەنە دەردەکەوێت ئەوەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانەکانی و نووسینی کۆمێنت لەسەر وێنەکانی.

شارا لە یەکێک لە وێنەکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " من زیندانی تۆم ئازادیم ناوێت".، بەبێ ئەوەی بزانرێت ئەو کام کەسەی خۆشدەوێت کە ئەگەر ژیانی لەگەڵ ئەودا بێتە زیندان، هەر ئەو بژاردەیەی لەلا جوانترە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



AM:09:47:01/02/2019