دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی گۆڕانكاری بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا پێشكه‌ش ده‌كات و به‌پێی پلانه نوێیه‌كه پێده‌چێت تره‌مپ بڕیار له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بدات له بنكه‌ی ئهلتهنهف.
كه‌ناڵی NBC ئه‌مریكی بلآویكردهوه كه ئاماژه‌ی بەو پلانەی ترەمپ کردووە و ئەوەی ئاشکراکردووە كه له حاڵه‌تی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی، ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مریكای جێگیر له‌و بنكه‌یه دواین هێز ده‌بێت كه خاكی سوریا به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه له‌كاتێكدایه كه هێشتا مشتومڕێكی زۆر له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا، جۆن بۆڵتن راوێژكاری تره‌مپ بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی دژی ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی ئهلتهنهف چۆڵ بكه‌ن و پێی وایه كه مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه وا ده‌كات ئێران نه‌توانێت نفوزی خۆی له سوریا فراوان بكات.
له 19ی کانوونی دووەمی 2018 ترەمپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا له سوریا.