بەم نیشانانەدا بزانە گوێی ناوەڕاستت تووشی هەوکردن بووە
گوێ کە لە سێ بەش پێکدێت ئەوانیش گوێی دەروە و ناوەڕاست و گوێی ناوەوەیە ، ئەم سێبەشەش پێکەوە ئەندامی بیستن پێک دەهێنن بۆیە بەئەندامێکی سەرەکی لەشی مرۆڤ دادەنرێن لەبەر ئەوە جگە لەوەی ئەندامی بیستنن گوێی ناوەڕاست لەگەڵ گوێی ناوەوەدا هەڵدەستن بەڕاگرتنی هاوسەنگی لەشی مرۆڤ.
هەندێک جار مرۆڤ تووشی هەوکردنی گوێی دەرەوە دەبێت ئەمەش کاردەکاتە سەر گوێی ناوەڕاست. تووشبوون بە هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بەزۆری لە لەتەمەنی منداڵی و هەرزەکاریشدا ڕودەدات .
دوو جۆری هەوکردنی گوێییەکان هەن یەکێکیان لەماوەیەکی کەمدا ڕودەدات ، جۆری دووەم ڕەنگە سەرەتا تووشی گوێی دەرەوە بووبێت و دواتر کار بکاتە سەر گوێی ناوەڕاست.
لەگرنگترین نیشانەکای ئەم نەخۆشییە ئەمانەن:
ـ هەستکردن بە هەبوونی پەستان یاخود قورسی لەگوێدا.
ـ هەبوونی ئازار لەگوێدا.
هەبوونی دەنگێک لەگووێدا، یاخود زڕانەوەی گوێ.
ـ تالێهاتن.
ـ سەرئێشە.
ـ سەرگێژان و نەبوونی ڕاگرتنی باڵانسی لەش.
ـ ڕشانەوە و دڵ تێکچون.
ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویستە زۆر بەخێرای سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوە: southerncross
PM:09:25:01/02/2019