بەرپرسێکی باڵای داعش کوژرا

سەرکردەیەکی باڵای مەیدانی داعش لە حەوزی حەمرین لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە  کوژرا.

 ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لەزاری سادق ئەلحسێنی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڵاویکردەوە، کە حەشدی شەعبی لەڕێگەی بۆردومانەوە چەند ئامانجێکی داعشی پێکاوە لە ناوچەی حەوزی حەمرین کە دەکەوێتە دووری 55 کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەهۆی بۆردومانەکەوە، بەرپرسی مەفرەزە گەڕۆکەکانی داعش لەناوچەکە کوژراوە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی 2018دا حەشد توانیوێتی زیاتر لە 20 سەرکردەی داعش لەڕێگەی کەمین و بۆردومانەوە بکوژێت لەو ناوچەیە.




PM:05:50:02/02/2019