چەند مووشەکێک بەئاراستەی بنکەی سەربازی سەرەکی ئەمەریکا لە عێراق دادەنرێت، هێزە عێراقییەکان دەست بەسەر مووشەکەکاندا دەگرن بەبێ تەقاندنی.
ماڵپەڕی سكای نیوزی ئیماراتی، بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ی شوبات، پۆلیسی ئه‌نبار و هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق، ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ مووشه‌كدا گرتووه، كه درووستكراوی "وڵاتێكی دراوسێی" عێراقن و ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بكرێن ( گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمەریکەیە کە مانگی رابردوو ترامپ فڕۆکەکەی نیشتەوە).
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه، سێ مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی "دۆلاب"ی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌غدادی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كان، ئامێرێكی بچووكی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كانی پێوهبهسترابوو بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ مووشه‌كه‌كان ئاراسته بكرێن، به‌ر له‌و كاته هێزه عێراقییه‌كان توانیویانه پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه به وێبسایته ئیماراتییهكهی راگه‌یاندووه، مووشه‌كه‌كان درووستكراوی ئێرانن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.