چەند چەکدارێک لە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق، رۆماننوس و نوسەری دیار عەلا مەشزوب لەبەردەم ماڵەکەیدا تیرۆر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە ئەو نوسەرە ١٣ فیشەکی بەرکەوتووەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
یەکێک لە هاوڕێکانی کە نەیوییستووە ناوی ئاشکرا بکات، پێش چەند کاتژمێرێک لە تیرۆرکردنی لەگەڵ کۆمەڵێک نوسەرو رۆژنامەنووس کۆبۆتەوەو دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە کوژراوە.
ئەو نووسەرەی هاوڕێی دڵێت" تووشی شۆک بووین کە هەواڵی کوشتنیمان بیست، نوسەرێکی ئازاو ناوێکی عێراقی ناسراو بووە، تا ئێستا ئێمە لەسەر هۆکاری تیرۆرکردنەی هیچ زانیارمان نییە".
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایەوە، جگە لە رۆمانەکانی " جمهوریە باب خان، موجز کەربەلا سەقافی، جەسەد سورە سەرد..هتد"، چەندان ستونی رۆژنامەنووسیشی هەیەو، بەنوسەرێکی ئازاو راشکاو ناسراوە.