ره‌غد كچه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن کە لەهەموو ئەندامانی خێزانی سەدام زیاتر دەردەکەوێت نامەیەکی نهێنی بڵاوکردەوە.
رەغدە سەدام حسێن کچی سەرۆکی پێشووی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رۆژی ٢ی شوبات، نامەیەکی باوکی بڵاوکردۆتەوە ئەو دەمەی کە لە زیندان بووە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیرکراووە، لەنامەکەدا هاتووە " گه‌یشتووم به‌و بڕوایه‌ی ئه‌مانه پلانی كوشتنی منیان هه‌یه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌مه پێچه‌وانه بكاته‌وه، رۆژێك جهنهراڵێكیان هاته لام و چه‌ند شاتێکی پێ وتم و وه‌رگێڕێك قسه‌كانی بۆ وه‌رگێڕام و وتی، سه‌دام حسێن داوات لێده‌كه‌ن داوا له هێزه چهكدارهكانت بكه‌یت چه‌ك دانێن و به‌رگری نه‌كه‌ن".
( ئاماژەی بۆ ئەو بەرگریەی پاشماوەی سەدام لە دوای ٢٠٠٣ەوە دژی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامیان دەدا).