وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە گشتاندنی دارایی ژمارە 1ی ساڵی 2019، دەبێت هەر وەزارەتێك چەند نوێنەرێكی تایبەتی هەبێت بۆ بەدواداچوونی نوسراوەكانیان.

لەو نوسراوەدا کە وینەیەكی دەست "سپی" كەوتوە تێیدا هاتووە "بە مەبەستی كارئاسانی و راپەڕاندنی نوسراوەكان و كەمكردنەوەی رۆتین و بەدواداچوونی فەرمانبەران (مراجع) بۆ وەزارەتی دارایی دەبێت هەر وەزارەتێك چەند نوێنەرێكی تایبەتی هەبێت بۆ بەدواداچوونی نوسراوەكانیان".

هەرلە نوسراوەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە" دەبێت وەزارەتەكان لەم بوارانە نوێنەریان هەبێت، "نوێنەری كارگێڕی بۆ كاروباری كارگێڕی و میلاكات و نوێنەری ژمێریاری بۆ كاروباری ژمێریاری، نوێنەركان دەبێت باجی تایبەتیان هەبێت بە نوسراو دارایی لێ ئاگادار بكەنەوە"

ئەوەش خراوەتەڕوو نابێت نوسراوەكان بدرێـنە دەستی (مراجع) و فەرمانبەران، دووپاتیش كراوەتەوە، ئەگەر ئەو خاڵانە رەچاو نەكرێن ئەوە دارایی خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لە جێبەجێنەكردنی نوسراوەكان یان دواكەوتنیان.



PM:05:59:03/02/2019