وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى تورکیا سه‌ردانى عێراق دەکات.
مه‌ولود چاوش ئۆغلو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى شوبات له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌شارى ئیستانبوڵ رایگەیاند، له‌پاش هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا سه‌ردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئه‌نجامده‌دات.
هەر لە کۆبونەوەکەدا چاوش ئۆغلو ئاماژی بەوەشکرد، بەر لە سەردانەکەی ئەردۆغان خۆشم سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌م.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی "توركیا به وردى چاودێرى پێشهاته‌كانى بارودۆخى عێراق ده‌كات و هێشتا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، بۆیە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین.