قوباد تاڵەبانی و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوەوە  جەختیان لە هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان حكومەتی هەرێم و ناوەند کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی شوبات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەبارەی کۆبونەوەکەوە 
قوباد تاڵەبانی لە فەیسبووک رایگەیاند "خۆشحاڵبووم بە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی کاری لەپێشینەی حکومەت لە بەڕێوەبردن و چاکسازی".

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد،"هاوڕابووین لە پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەند".

لایخۆشییەوە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە بەغدا و بڕیاریشە سبەی بەشداری لە دیداری سەرکردەکانی عێراقدا بکات، کە بڕیارە بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حیزبی عێراق بەڕێوەبچێت.



ئه‌م بابه‌ته ‌1070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:42:03/02/2019