حكومەتی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی كەسانی بیانی بڕیاریدا

حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنی هەمیشەیی كەسانی بیانی لە دام و دەزگاكانی هەرێمدا قەدەغە كرد و ڕایگەیاندووە "ئەگەر هەر كەسێكی بیانی رەگەزنامەی عێراقیشی پێبدرێت تا ماوەی پێنج ساڵ دوای وەرگرتنی رەگەزنامەكەی، نابێت دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ بكرێت".

ئەمڕۆ دووشەممە پەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی لە فەیسبووك نوسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردووەتەوە كە تایبەتە بە دامەزراندن و بەپێی نوسراوەكە، دامەزراندنی كەسانی بیانی بەشێوەی هەمیشەیی لە دام و دەزگاكانی هەرێم قەدەغەیە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، نابێت كەسانی بیانی دامەزراندنیان بۆ بكرێت بەشێوەی هەمیشەیی، تەنها بە گرێبەست نەبێت، تەنانەت ئەگەر هەر كەسێكی بیانی رەگەزنامەی عێراقیشی پێبدرێت تا ماوەی پێنج ساڵ دوای وەرگرتنی رەگەزنامەكەی، نابێت دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ بكرێت.



PM:02:16:04/02/2019