ئیبراهیم کاڵن وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، جێبه‌جێ كردنی مۆدێلێكی هاوشێوه له منبج و ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئەوانن وتیشی "هاوكات كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه به ده‌ست توركیاوه بێت".
ئیبراهیم کاڵن ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌روەک چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی نەخشەرێگەی منبج قسه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ رووسه‌كانیشدا رێككه‌وتوون.
ڕووونیشیکردەوە، پاڵپشتی كردنی نه‌خشه‌ڕێگەکە وه‌ک دوو هاوپه‌یمان، دره‌نگ نه‌خستنی زیاتری جێبه‌جێ كردنی، بۆ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانیان و ئاسایشی ناوچه‌كه له رووی قۆناغی سووریاوه گرنگی هه‌یه.
وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ڕەتیشیکردەوە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دروستکردنى ناوچەى ئارام لە سوریا ڕێککەوتبن و گفتوگۆکان تائێستاش لە باریەوە بەردەوامن.
ئەو وتانەى ئیبراهیم کاڵن لە کاتێکدایە تائێستا ئەمریکا کۆتایی بە کشانەوەى هێزەکانى نەهێناوە لە سوریا و گفتوگۆکانى تایبەت بەو پرسە بەردەوامن.