له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌ك به ڕێژه‌ی له 50% بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی باجی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی.
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی پێوەیەو ژماره ( 2724) لەسەرەو له ڕێككه‌وتنی 23ی كانونی دووه‌م ده‌رچووه، بڕیاردراوە به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێژه‌ی 50% بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی باج و فه‌رمانگه‌ی خانوبه‌ری میری.
بڕیارەکە بەو شوێیەوە کە ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی سیستمی باجه.