ئەگەر ئەم زانیارییانە بزانیت هەرگیز (عەدەسەی چاو) بەکار ناهێنیت
عەدەسە ی چاو یەکێکە لەو بابەتە جوانکاریانەی گەنجێکی زۆر لەمڕۆدا بەکاری دەهێنێت بەتایبەت ئافرەتان، ئەمەش جوانیەکی تایبەت دەبەخشێت بەکەسی بەکارهێنەرو وای لێدەکات سەرنج ڕاکێشتر دەربکەوێت ، یاخود هەندێ کەس بە مەبەستی گۆڕینی ڕەنگی چاوی و ڕێکخستنی لەگەڵ ستایلی جل و بەرگیدا بەکاری دەهێنت.
جیاواز لەهەموو ئەم بابەتە جوانکاریانە بەکارهێنانی عەدەسە چەندین زیانی تەندرووستی هەیە بۆیە کەسی بەکارهێنەر پێویستە ئاگاداری بێت.
ـ ڕێگری کردن لە گەشتنی ئۆکسجین بە چاو: لەکاتی لەچاوکردنی عەدەسەدا ، عەدەسەکە بەتەواوی گلێنەی چاو دادەپۆشێت ئەمەش ڕێگری دەکات لە گەشتنی ئۆکسجین بەچاو بۆیە ئەگەری زیان گەیاندنی هەیە بەچاوەکان چونکە ئۆکسجین یارمەتی پاراستنی تەندرووستی چاو دەدات.
ـ ووشکبوونەوەی چاو: بەکارهێنانی عەدەسە ڕێگری دەکات لە چونی فرمێسک بۆ گلێنەی چاو ئەمەش دەبێتە هۆی ووشکبوونەوەی چاو.
ـ سوتانەوە بەتایبەت ئەگەر بێتو کەسی بەکارهێنەر حەبی مەنع بخوات: بەکارهێنانی عەدەسەو خواردنی حەبی مەنع پێکەوە دەبنە هۆی ووشکبوونی چاو سوتانەوەی چاوەکان لەدەستدانی کۆنترۆڵی فرمێسک.
ـ برینداربوونی بیلبیلەی چاو: گومانی تێدا نییە بەکارهێنانی عەدەسە هۆکارە بۆ بریندار بوونی گلێنەی چاو بەتایبەت ئەو کاتەی چاو تووشی ووشک بوونەوە دەبێت.
ـ سووربوونەوەی چاو: یەکێکی کە لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی عەدەسە سور هەڵگەرانی چاوە لەبەر ئەوەی هەندێ کەس بەخاوێنی ڕای ناگرن ئەمەش دەبێتە هۆی کوبوونەوەی میکرۆب لەسەری و دواتر زیان گەیاندن بە چاوەکان.
ئا: هە ـف
سەرچاوە: insight visin center
PM:09:34:05/02/2019