میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراوی کورد ساز ئاسۆ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردوەتەوە و پرسیاری دڵ خۆشی لە هەوادارانی دەکات.
لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە، لەسەر وێنەکە نوسیویەتی، "کێ یان چ شتێک لە ژیاندا زۆر دلخۆشت دەکات"، هەوادارانیشی بە کۆمێنتی جۆراوجۆر وەڵامی پرسیارەکەیان داوەتەوە.
ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.