سکرتێری تایبەتی مەلابەختیار وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند

سكرتێری‌ تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان، لە نامەیەکدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.

شادمان محەمەد کوڕى شەهید حەمە ڕەش یاڵانقۆزی فەرماندەى دیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەى  لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی،" لەپاش شەش مانگ چاوەڕوانی و بێدەنگی ھیچ بەرپرسیارێتی و پەیوەندیم بە نوسینگە ی بەڕێزیانەوە نەماوە!".

دەقى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى سکرتێرى تایبەتى مەلا بەختیار:

!! وەفا بۆ ١٥ ساڵ تەمەنم.

‎ھەڤاڵان ئازیزان دۆستان.

من وەک کوڕە شە ھیدێک بە پێویستم زانی ئەم ڕونکردنە وەیە بڵاو بکە مە وە

‎دوای سڵاو و خۆشەویستی بێپایانم بۆتان داوای لێبوردن دەکەم کە ماوەی چەند مانگێکە نەمتوانیوە وەک پێویست ھەواڵتان بپرسم و وەڵامی خۆشەویستی و وەفاتان بدەمەوە لە پەیوەندی کردنتاندا بەھۆی سەرقاڵی زۆرم لەم ماوەیەدا.

‎ئازیزان وەک زۆرێکتان دەزانن کە ماوەی سڵانێکی زۆر من وەک سکرتێری ھەڤاڵ مەلا بەختیار کارم کردوە و بە شانازییەوە خزمەتی یەکێتیی وڕێبازەکەی باوکمم کردوەو زۆر شتی باشی فێربوم.

‎من ئێجگار تەمەنم منداڵ بوو کە باوکم شەھید کرا بۆیە زۆر جار ھەستی باوکایەتیم لە ھەڤاڵ مەلا بەختیاردا بۆ خۆم بەدی کردوە !
ئازیزان من لە مانگی ٢٠١٨/٧ سە فەرێکی کورتم بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی تاقە منداڵەکەم کە لە پاش لە دەست دانی پێنج منداڵمی دیکەم بەدنیا ھاتوە بۆیە ئێجگار ناچاربوم وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و باوکایەتی ئەو سەفەرە بکەم، وێڕای ئەوەی زۆر دڵم لای کارەکەم بوو بۆیە ھەر بەوھۆیەوە ھەوڵمدا ئێجگار زوو کارەکانم ئەنجام بدەم و لەماوەی ٧ ڕۆژدا بگەڕێمەوە کوردستان و بچمەوە سەر کارەکەم ئاخر من کار و ئەرکەکەمم زۆر خۆشدەویست دەنا ئاستەمە مرۆڤ بتوانێت ١٥ ساڵ بەردەوام بێت لە کارێکدا کە لانی کەم ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر کاربکات. بەڵام پاش گەڕانەوەم بەپیوەندییەکی تەلە فۆنیم پێوەکرا لەلایەن بەڕێوبەری نوسینگەوە ئاگادار کرام کە بۆ ماوەی یەک مانگ مۆڵەتم لەماڵەوە! لەڕاستیدا ئەمە بۆ من بابەتێکی سەیربو بەڵام وەک ئیلتیزامێکی قانونی و ئەخلاقی بابەتەکەم وەرگرت و پابەندبوم پێوەی لەکاتێکدا ھیچ ھۆکارێکم بۆ ئەم بابەتە لەخۆمدا شکنەدەبرد و ناشیبەم.

بەڵام لێرەولەوێ ورتە ورتو تۆمەتی لابەلام بەگوێ دەگەیشتەوە کۆی ئەم ڕوداوانە وای لێکردم من ھەنگاوی یەکەمی خۆم بنێم بە ناردنی نامەیەکی ڕون و ئاشکرا بۆ بەڕێز مەلا بەختیار، چاوەڕوان بوم لانی کەم بەدەرلە ھەر پلە و پۆستێک دۆستانە گفتوگۆیەک بکەین ئەگەر ھۆکارێک بۆ قەڵس بون ھەبێ لە خۆی ببیستم و وەڵامە دروستەکانیش لە زاری خۆمەوە ببیستێت نەوەک ھەر کەسە و بە مەرامێک بابەتەکان بگەیەنێت.

بۆیە لێرەوەئەم نامە کراوەیە دەنێرم بۆ ھەموان
‎ لەم ساتەوە ڕایدەگەیەنم لەپاش شەش مانگ چاوەڕوانی و بێدەنگی ھیچ بەرپرسیارێتی و پەیوەندیم بە نوسینگە ی بەڕێزیانەوە نەماوە! 
من گە ورەترین و پیرۆزترین شتم بە خشیوە بەکوردستان بە یەکێتی و خۆم بە خاوەنی یەکێتیش دەزانم 
‎من لە ھەر پێگە و مەکانێکدا بم ھەر خزمەتکاری
‎ ڕێبازەکەی حەمە ڕەش و قوتابییەکی بەوەفای قوتابخانەکەی(مام)ی گەورمان دەبم.....

‎براتان // شادمان شەھید حەمە ڕەش یاڵانقۆزی


PM:11:10:05/02/2019