نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین، لە ئێستادا  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 6 ی شوباتى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 62 دۆلار و 5 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 62 دۆلار و 69 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 53 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 54 دۆلار و 75 سه‌نت بوو.

ئه‌م بابه‌ته ‌336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:16:06/02/2019