ڤۆتێل: ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە

فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریدا لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سوریا و رایگەیاندووە دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕاوێژی پێنەكردووە.

جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانی وتارێكیدا لە ئەنجومەنی پیران هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بكشێندرێنەوە ڕێكخراوی داعش سەرهەڵدەداتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە فشارەكانیان بۆ سەر ئەو ڕێكخراوە بەردەوامبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕاوێژی پێنەكردووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریا ڕاگەیاند و ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.



PM:12:33:06/02/2019