بەپێی بڕیاری دەستەی دەستپاکی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوو‌و بەرەی خانەقین دەستیگرکرا.
دەستەی دەست پاکی لە راگەیاندراوێکدا کە لەمیدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "به تۆمه‌تی پێدانی زه‌وی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به چه‌ند كه‌سێك و تۆماركردنی به ناویانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی خانه‌قین ده‌ستگیركرا".
به‌پێی راگه‌یاندراوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره 344 دۆنم زه‌وی به شێوه‌ی ناسایی دابه‌شكردووه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشکرای دەکات " به تۆمه‌تی دابه‌شكردن و به‌كارهێنانی موڵكی حكوومه‌ت، نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دیاله، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی خانه‌قینی ده‌ستگیركردووه."
ئەو دەستەیە باس لەوەش دەکات" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌ستاوه به دابه‌شكردنی 344 دۆنم زه‌وی له سنووری خانه‌قین و تۆماركردنی به ناو كه‌سانێك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی" .