خانمە شۆخی دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ ئەژین قادر باسی عیشق دەکات و رای خۆی لەسەر ئەو دیارە ئینسانییە دەردەبڕێت.
ئەژی قادر خانمە بێژەری کەناڵی کوردستان ٢٤ کە بەرنامەی ئابوری لەو کەناڵە پێشکەش دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر عیشق دەنووسێت "عەشق: گەورەكردنی کەسێکە ئەندازەی ھەموو جیهان..وە بچووكردنەوەی ھەموو جیهانە، بە ئەندازەی کەسێک ".
ئەو پۆستەی ئەژین قادر لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لەهەوادارانییەوە بۆتە مایەی خۆشحاڵیان و دەستخۆشیان لێکردووەو کۆمێنتیان بۆ نووسیووە.
ئەژین قادر، لە شاری كەركوك لە دایك بووە و سەرەتای دەركەوتنی لە كەناڵی (عێراقیەی ناوخۆی) بووە، بەشی زمانی لە وڵاتی نەرویج تەواو كردووە، لە ئێستادا لە كەناڵی k24 كار دەكات.