ترامپ:هەفتەی داهاتوو کۆتایی داعش رادەگەیەنین

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند" زۆربەی سەرکردەکانی داعشمان کوشتووەو پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لەناوبردنی یەكجاری دەوڵەتی خەلافەت رابگەیەنین".
 
لە میانی وتەیەكی كە لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا وتی "سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەروەها هێزەكانی سوریای دیموكرات هەموو ناوچەكانی ژێر دەستی داعشیان لە سوریا و عێراق رزگار كرد".
 
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیوێتی زۆربەی سەركردەكانی داعش بكوژێت.
 
لە درێژەی قسەکانی، ترامپ وتیشی: "پێدەچێت هەفتەی داهاتوو رایبگەیەنین كە بە رێژەی  100% (دەوڵەتی) خەلافەتمان لەناوبردووە، بەڵام تا كاتی راگەیاندنی بە فەرمی، چاوەڕێ دەكەم".
 
ترامپ چاوەڕێ چەند ناوچەیەکی سنوری دەکات لەنێوان سوریا و عێراق دەکات کە تا ئێستا بەدەست داعشەوە ماوەتەوە.



AM:01:03:07/02/2019