نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و بەجۆرێك لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی شوباتی 2019 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ ٦٢ دۆلار و ٤٧ سەنت دابەزی، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بۆ ٥٣ دۆلار و ٨٥ سەنت دابەزی.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێك لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.