داعش سێ برای لەكاتی كۆكردنەوەی گۆزرواندا ڕفاند

داعش سێ برایان لە پارێزگای سەڵاحەدین رفاند كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی جۆرە گژوگیایەكی بەهارە بوون كە كە پێی دەوترێت (گۆزروان).

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە دوێنێ چەكدارانی داعش سێ برایان رفاند كە بۆ كۆكردنەوەی گۆزروان چووبوونە چیای مەكحول.

ئەو سێ هاووڵاتییە دانیشتووی گوندی مسحكی باكوری قەزای بێجین و هیچ زانیارییەك لە بارەی چارەنووسیانەوە دەستنەكەوتووە.




AM:09:21:07/02/2019