لێپرسینەوە لە وەزیرێک دەکرێت

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ناوی یەکەم وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی ئاشکراکرد کە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکات.

عودەی عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند کە سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق یەکەم وەزیری کابینەکەی عەبدولمەهدی دەبێت کە لەژێر سەقفی پەرلەماندا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پەرلەمانتارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە تاکە دەستکەوتی وەزارەتەکە  لە 100 رۆژی رابردوودا بەخشینی نەوت بووە بە بەلاش بە ئەردەن و پارێزگاریکردن بووە لە گەندەڵکارانی کۆمپانیای سۆمۆ.

پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بە وەزیری نەوت کردوە و نوسیویەتی "مژدەت بەمێ دەبیتە یەکەم وەزیری کە لەژێر سەقفی پەرلەماندا لێپرسینەوەت لەگەڵدا دەکرێت".


PM:05:04:07/02/2019