یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت



ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکانی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی لۆرێنتی راگەیاند.
لۆرێنتی لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە قاچیدا توشی پێکان هات و کاسێمیرۆ لە تایمی دووەم هاتە شوێنی.
یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە، لە پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو یاریزانە توشی پچڕانی ماسولکەیی بووەو بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەو یاریزانە ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
بەرەسمی لۆرێنتی ناتوانێت بەشداری یارییەکانی ئەم مانگەی یانەکەی ببێت کە دێربی بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆ مەدریدەوەو کلاسیکۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنەیە.




PM:05:34:07/02/2019