بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی

لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕێكی چەكداری لە نێوان دوو هۆز لەبەغدای پایتەختی عێراق، ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی و لەکاتی گواستنەوەی قوربانیانئش بۆ نەخۆشخانە ژمارەیەکی دیکە بونە قوربانی.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، شەڕو پێكدادانێکی چەكداریی لەنێوان چەكدارانی دوو هۆز، لەناحیەی نەهرەوانی باشوری خۆرهەڵاتی بەغدا دروست بووە و، لە ئەنجامی ئەوشەڕەشدا دوو کوژر و بریندارێکی لێکەوتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو لەدوای گواستنەوەی تەرمی كوژراوەكان بۆ نەخۆشخانە، ئۆتۆمبیلەکەیان توشی روداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە دوو كەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی میدیاکان، دوای روداوەکەهێزە ئەمنییەكانی بەغدا گەمارۆی ناوچەكەیان داوەو، تعمەتبارەکان و چەند چەكدارێكی هۆزەكان دەستگیرکراون، كە ژمارەیان چوار چەكدار بووە و دەستیش بەسەر چەندین پارچە چەكدا گیراوە.


PM:07:51:07/02/2019