یاریگای بێڕنابیۆ باخچەی میسیە


 رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا یاریگای یانەی ریاڵ مەدرید کە سانتیاگۆ بێڕنابیۆیە بە باخچە بۆ میسی ناو دەبەن و بڵاویان کردۆتەوە، میسی زۆرترین گۆڵی لەو یاریگایە کردووە.
دوای ئەوەی لە یاری شەوی رابردوو لە کامپ نۆ هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید ١-١ یەکسانبوون، میسی نەیتوانی گۆڵ بکات، بەڵام لە ٢٧ی ئەم مانگە میسی لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە.
میسی لە کۆتا ١٠ ساڵدا توانیویەتی لە ١٦ یاری کلاسیکۆ ١٥ گۆڵ بکات.
هەروەها ئەو یاریزانە لەو یاریگایە لە ٩ یاریدا براوە بووەو ٣ یاری یەکسانبووەو لە ٤ یاریدا دۆڕاوە.
یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی ٣٦ گۆڵ بکات و تەنها یەکجار لەو یاریگایە گۆڵی نەکردووە.



PM:09:58:07/02/2019