ئەمڕۆ ٨ ی شوبات لە بازاڕە جیهانییەکان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٢٣ سەنت دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٥٢ دۆلار و ٢٣ سەنت دابەزی.
ئەو دابەزینی نرخی نەوتە لەکاتێکدایە ئۆپێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاند، ئەمەش لەسەرەتای ئەمساڵدا نرخی نەوتی بەرزکردەوە، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردۆتەوە.