ئەمەریکا: نابێت هەسەدە لە ناویشیاندا هێزە کوردیەکان بکرێنە ئامانج


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند لەزاری وتەبێژەکەیەوە رایگەیاند" دوای کشانەوەی ھێزەکانیان لە خاکی سوریا، نابێت ھەسەدەو لەناونیشیاندا هێزە کوردیەکان بکرێنە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان".

رۆبەرت پالادینۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە" لە لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکراوە، پێکھاتە کوردییەکەی ناو ھەسەدەش کە پێکھێنەری سەرەکیی ھێزەکەیە نابێت ھیچ کردەوەیەکی سەربازیی لەدژ بگیرێتەبەر".

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکیدا لە زاری چەند سەرچاوەیەک لەناو ئیدارەی ئەمریکاوە لەوبارەیەوە ئاشکرای کردووە، ئەگەر کۆشکی سپی گۆڕانکاریی لە بڕیاری کشانەوەوی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نەکات، تا ناوەڕاستی مانگی مارسی داھاتوو لە٥٠% ئەو ھێزانە لە سوریا دەکشێنێتەوە و تا کۆتایی مانگی نیسانیش سەرجەمی ئەو ھیزانە لەو وڵاتە دەکشێنێتەوە. 



AM:11:12:08/02/2019